هەمەڕەنگ

بەتەمەنترین دەریاوانی ژێرئاو ڕیکۆردنی شکاند



پیاوێکی بریتانی تەمەن ٩٥ ساڵ بۆ ئاھەنگ گێڕانی یادی لەدایکبوونی ڕیکۆردی بەتەمەنترین دەریاوانی ژێرئاوی پیاو دەشکێنێت.

"ڕای ووڵی" کە دەریاوانێکی ژێر ئاوە بۆ یادی لەدایک بوونی ٩٥ ساڵەی بۆ گەشتێک دەچێتە ژێر ئاوەوە لە دوورگەی قوبرس، بەمەش دەبێتە بەتەمەنترین دەریاوانی ژێر ئاو، ووڵی لە جەنگی جیھانی دووەمدا دەریاوانی ژێر ئاو بووە و ساڵی پاریش بۆ ماوەی ٤٤ خولەک لە قوڵی ٤٠،٦ مەتر لەژێرئاودا ماوەتەوە و بەمەش ڕیکۆردی شکاندووە لە ڕووی کاتی مانەوە و قوڵی ژێرئاودا کە پێشتر ٣٨،١ مەتر و ٤١ خولەک توانیوێتی بمێنێتەوە.

ووڵی دەڵێت کە دەیەوێت بۆ خۆی و خەڵکی بسەلمێنێت دەبێت وەرزش بکەن بەتایبەت کاتێک دەچنە تەمەنەوە. 

ئەم دەریاوانە ژێر ئاوە بە ئەزموونە ماوەی ٥٨ ساڵە بەردەوام ئەم کارە دەکات و دەڵێت بەنیازە ساڵی داھاتوو ئەم ڕیکۆردەش بشکێنێت.



3 مانگ پێشتر - Sep 4 2018 4:27PM
Print Friendly and PDF
زیاتر