تەندروستی

چۆنیەتی زیادکردنی ئاسن لە جەستەدا


ئاسن یەکێکە لە کانزا گرنگ و بنەڕەتییەکان لە جەستەدا و کەمبوونەوەی ڕێژەی ئەم کانزایە وادەکات کەسەکە تووشی کۆمەڵێک گرفتی تەندروستی بێت. 

گرنگە ھەموو کەسێک ڕۆژانە بڕی پێویست ئاسن وەربگرێت لەڕێگای خواردنەوە، بەپێی زانیارییەکانی بەشی کشتوکاڵ لە ئەمریکا ڕۆژانە ١٨ ملیم ئاسن گرنگە، ئەم خواردنانەش دەوڵەمەندە بە ئاسن:

1- جگەری مانگا: ١٠٠ گرام جگەر ٦،٥ میلیگرام ئاسنی تێدایە.
2- سپێناخ: ٨٦ گرام سپێناخ ٣ میلیگرام ئاسنی تێدایە.
3- خواردنە دەریاییەکان وەک گیای دەریا و گوێچکە ماسی.
4- نیسکێنە: ٢٥٠ میلیم نیسکێنە ٧ میلیگرام ئاسنی تێدایە.
5- زەنجەبیل: ھەر ٣٠ گرام زەنجەبیل ٣،٤ میلیگرام ئاسنی تێدایە.

چەند خواردنێکیش ھەیە یارمەتی ھەڵمژینی ئاسنەکە دەدەن بۆناو جەستە:

1- خواردنە دەوڵەمەندەکان بە ڤیتامین C وەک میوەکان.
2- خواردنە دەوڵەمەندەکان بە ڤیتامین A وەک گوێزەر و کاھو و بیبەری سوور.
3- گۆشت و مریشک و ماسی.



2 هەفتە پێشتر - Sep 4 2018 7:09PM
Print Friendly and PDF
زیاتر