تەندروستی

ئەم شەش دەرمانە لەگەڵ وەرزشکردن ناگونجێت


لەکاتی وەرزشکردندا دەبێت ووزەیەکی باش ھەبێت بۆ ئەنجامدانی ڕاھێنانەکان، ھەندێک دەرمان ھەیە گەر لەوکاتانەدا کەسەکە بیخوات گێژی دەکات یاخود ناھێڵێت سوود لە ڕاھێنانەکانی وەربگرێت و کۆمەڵێک زیانی لاوەکی دەبێت.

لەو دەرمانانەی کە نابێت لەکاتی وەزشکردندا بخورێت:

1- دەرمانی دژە خەمۆکی: SSRIs وادەکات کەسەکە کێشی زیادبکات و بە گرانتر ڕاھێنانەکانی ئەنجام بدات و ھەندێک جار کەسەکە لاواز دەکات و ووزەی کەم دەکاتەوە، ئەمەش مەترسی تووشبوون بە پێکانی ھەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ھەندێک جار دەبێتە ھۆی وشکبوونەوەی دەم ئارەق کردنەوەیەکی زۆر.
2- دەرمانەکانی چارەسەری دڵەڕاوکێ و ترس: وادەکات کەسەکە ماندوو بێت، ماسولکەکانی خاوبێتەوە و ووزەی کەم بێتەوە.
3- دەرمانەکانی چالاک کردنەوە: وادەکات ترپەکانی دڵ بەرزبێتەوە، پەستانی خوێن بەرزدەکاتەوە، دڵەڕاوکێ تووشدەکات، کەسەکە گەرم دەبێت و ھەندێک جار دەبێتە ھۆی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ.
4- دەرمانی خەو: وادەکات کەسەکە خەواڵووبێت و بۆ ڕۆژی دواتریش کاریگەری دەبێت لەسەر کەسەکە و ناھێڵێت ڕاھێنانەکانی بە باشی ئەنجام بدات.
5- دەرمانی حەساسێت: بە ھەمان شێوە کەسەکە لاواز و خەواڵوو دەکات و دەبێتە ھۆی ئارەق کردنەوە و پلەی گەرمی جەستە بەرزدەکاتەوە.
6- دەرمانەکانی پاکردنەوەی ڕیخۆڵە: ڕەنگە ھەندێک جار وەک دەرمان سەیرنەکرێت، بەڵام ئەم دەرمانانە وادەکەن ماسولکەکانی ناوسک گرژبن ودەبێتە ھۆی ئازار.



2 هەفتە پێشتر - Sep 5 2018 7:48PM
Print Friendly and PDF
زیاتر