تەندروستی

تەندروستتر بخۆ بەبێ وازھێنان لە شەکر


ماوەیەک پێش ئێستا خواردنە چەورەکان ناتەندروست بوون، پێشتریش خوێ و لە ئێستاشدا شەکر. ڕێجیمە خۆراکییە بێشەکرەکان باوترینن لە ئێستادا و ھەمیشە جەخت لەسەر ئەوە دەکرێتەوە کە شەکر نەخورێت.

زیادەڕەوی کردن لە خواردنی شەکردا دەبێتە ھۆی تووشبوون بە شەکرەی جۆری ٢ و نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە.
بەپێی توێژینەوەکان ڕێجیم کردن یارمەتی کێش دابەزاندن نادات چونکە کاریگەرییەکەی بۆ ماوەیەکی درێژ نیە و دوای وازھێنان لە ڕێجیمەکە کەسەکە کێشی زیاددەکاتەوە و جەستەی چەورییەکی زۆرتر کۆدەکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێجیم کەسەکە تووشی سترێس دەکات و بە دەردانی ھۆرمۆنی سترێسیش جەستە دووبارە چەوری کۆدەکاتەوە بەتایبەت لەناوچەی ورگدا.

ڕێجیمە بێ شەکرەکان داوا دەکات کەسەکە واز لە خواردنی میوە و سپیاییەکان بھێنێت بەڵام ئەم شێوازە تەندروست نیە، چونکە میوە سەرچاوەی ڤیتامین و کانزاکانە و یارمەتی کەمبوونەوەی شەکرەی جۆری ٢ و شێرپەنجە دەدات.
زۆرێک کەس لەجیاتی شەکر پەنادەبەنە بەر ھەندێک خواردنی شیرین وەک شەربەتی برنج بەڵام ئەمەش دووبارە دەبێتە ھۆی قەڵەوبوون، باشترە لەجیاتی ئەم خواردنانە خواردنەکانی وەک دانەوێڵە بۆرەکان و پاقەڵەمەنییەکان و سەوزە و میوەکان بخورێت  کە شەکرێکی کەم و جۆرێکی تەندروستی تێدایە.



2 هەفتە پێشتر - Sep 6 2018 6:53PM
Print Friendly and PDF
زیاتر