تەندروستی

بۆنبڕەکانی بنباڵ دەبنە ھۆی شێرپەنجەی مەمک


بەپێی توێژینەوەکان دەرکەوتووە بۆنبڕەکانی بنباڵ دەبێتە ھۆی شێرپەنجەی مەمک لە ژناندا و ئەم نەخۆشیەش لە بەشی سەرەوەی مەمکدا دەست دەکات بە دروستبوون و ماددە ژەھراوییەکانی ناو بۆنبڕەکە دەچێتە ناو شانەکانەوە.

بۆنبڕەکان کۆمەڵێک ماددەی زۆری تێدایە وەک (پارابین، پرۆپیلین گلیکۆل، تریکلۆسان، ئەلەمنیۆم کلۆرۆھایدرەیت، ڕەنگەکانی TEA, DEA, DF&C، کوانتەرنیۆم) ئەمەش تەنھا ژمارەیەکی کەمی ئەو ماددە ژەھراویانەیە کە لەناو بۆنبڕەکانی بنباڵدا ھەیە، ھەندێکیشیان کاریگەری دەکەنە سەر ھۆرمۆنی ئیسترۆجین و دەبنە ھۆی شێرپەنجەی مەمک.

بەپێی توێژینەوەیەکی بڵاوکراوە لە جۆرناڵی کیمیای بایۆلۆجی نائۆرگانی، ئەو ژنانەی بەشێوەیەکی زۆر کەرەستەکانی بۆنبڕین وەک (معەتەر) بەکاردەھێنن ماددەی ئەلەمنیۆم زیاتر دەچێتە شانەکانی مەمکیانەوە، توێژینەوەکەش بە بەشداری ١٧ نەخۆش ئەنجامدراو سنگیان بڕینەوە بە نەشتەرگەری، پاشان نموونەیەکیان لێوەرگرتن و ماددەی پارابینیان لە ھۆرمۆنی ئیسترۆجیندا دۆزیبووەوە پاش گۆڕانی ھۆرمۆنەکە و لە وەرەمە شێرپەنجەییەکانیشدا ماددەکە دۆزرابووەوە.

ئەم ماددەیە (پارابین) لە زۆر بەرھەمدا بەکاردێت وەک خواردن و کەلوپەلی جوانکاری و دەرمان و بەپێی توێژینەوەکەش ئەم ماددەیە دەچێتە شانەکانی مرۆڤەوە.

پزیشکان باس لەوە دەکەن ئارەقکردنەوە زۆر گرنگە بۆ جەستە و لەوڕێگایەوە کۆمەڵێک ماددەی خراپ لە جەستە دەردەچن کە یارمەتی جەستە دەدات دژی زیندەوەرە بچووکەکان بجەنگێت، بۆیە دەبێت ھەمیشە پێستی بنباڵ بە پاک و خاوێنی بھێڵدرێتەوە.



2 هەفتە پێشتر - Sep 7 2018 1:45PM
Print Friendly and PDF
زیاتر