تەندروستی

ھۆکاری ئازاری قاچ ئاشکرابوو


ئازاری قاچ یەکێکە لە ئازارە باوەکان لەناو خاڵکدا و تووشی ھەموو کەس دەبێت لە قۆناغێکی ژیانیدا، ئەم ئازارە کاریگەرییەکەی زۆر دەکاتە سەر ژیانی کەسەکە و ناھێڵێت بە ئاسانی کارەکانی ڕاپەڕێنێت.

ھۆکارەکانی ئازاری قاچ زۆرن، لەوانەش:

1- نەخۆشی خوێنبەری دەست و قاچەکان: لەم کاتەشدا خوێن بەباشی ناچێت بەتایبەت بۆ قاچەکان ئەمەش زۆر جار بەھۆی تەسکبوونەوەی مولوولەکانی خوێنەوەیە.
2- ڕەقبوونی بۆرییەکانی خوێن: لەم کاتانەشدا خوێن کۆدەبێتەوە لە قاچ و پێیەکاندا و ئازار دروست دەبێت.
3- کێشەی دەمارەکان لەو ناوچانەدا گەر ڕووبدات وادەکات ناردنی نامەکان لە دەمارەوە بۆ مێشک کێشەی تێبکەوێت، ئەمەش زۆر جار لەناو نەخۆشانی شەکرەدا باوە.
4- ناھاوسەنگی کانزاکان: سۆدیۆم و پۆتاسیۆم و کالسیۆم یارمەتی ماسولکەکان دەدات بەشێوازە ڕاستەکە کاربکەن و گەر ئەم کانزایانە کەم بن لە جەستەدا قاچەکان تووشی گرژبوون و لاوازی و سڕبوون دەبن.
5- تەسکبوونەوەی بڕبڕەی پشت: کاتێک ماوەی نێوان بڕبڕەکانی پشت کەم دەبێتەوە وادەکات دەمارەکان لاوازبن و ئازار و سڕبوون لە قاچەکاندا دروستبێت.
6- ھەوکردنی جومگەکان: لەو کاتانەدا ئازار و گرژبوون و ڕەقبوون ڕوودەدات لە ئەژنۆکان و ڕان و بنی پێدا.
7- کشانی موولولەکانی خوێن (دەوالی): ئەم حاڵەتەش وادەکات قاچەکان قورس بن و جوڵەی قورسبێت.
8- ھەوکردنی بەستەرەکان: کاتێک ئەو بەستەرانەی ماسولکە و ئێسک پێکەوە دەبەستێتەوە تووشی ھەوکردن دەبێت ئەژنۆ و پێ و ڕان تووشی ئازار دەبێت.
9- کۆمەڵێک ھۆکاری تریش ھەیە دەبنە ھۆی ئازار وەک گرژبوونی ماسولکەکان و زۆر دانیشتن و زۆر بەپێوە وەستان کاتێک کاریگەری دەکاتە سەر بڕبڕەی کۆتای پشت.



2 مانگ پێشتر - Sep 7 2018 4:26PM
Print Friendly and PDF
زیاتر