هەمەڕەنگ

چەند بەکارھێنانێکی ڤازلین تا ئێستا نەتبیستووە




ڤازلین بەرھەمێکی سروشتی و بێ زیانە، سوودێکی زۆری ھەیە بۆ پێست و قژ و نینۆک و ڕۆژانە ژنێکی زۆر لە جیھاندا بەکاری دەھێنن.

ڤازلین بێجگە لەو سوودانەی ھەیەتی بۆ زۆر مەبەستی تریش بەکاردێت، لەوانەش:

1- ٣٠ خولەک پێش خەوتن ڤازلین بدە لە برژانگەکانت و پاش ماوەیەک ئەستوور و درێژ دەبنەوە.
2- ھەموو شەوێک پێش خەوتن مەساجی پێیەکانتی پێبکە و پاش ماوەیەک بنی پێیەکان نەرم و ساف دەبێت.
3- گەر دەتەوێت ئەنیشک و ئەژنۆت ساف و نەرم بێت ڕۆژانە ڤازلینی لێبدە.
4- ڕۆژانە کەمێک ڤازلین بدە لە نینۆک و چواردەورەکەی ئەمەش جوانی دەکات.
5- گەر لێوت قلیشاوە ڤازلینی لێبدە.
6- بۆ بریقە و جوان دەرکەوتنی لێوەکان لەجیاتی سوراوی بریقەدار ڤازلینی لێبدە، گەر لەگەڵ ڕەنگیشدا تێکەڵی بکەیت دەبێتە سووراوێکی جوان.
7- دەتوانیت کەمێک ڤازلین لەگەڵ شوکولاتە تێکەڵ بکەیت، بیکەرە مایکرۆوەیڤەوە تا دەتوێتەوە، پاش ساردبوونەوە بیدە لە لێوەکانت و بەمەش زۆر نەرم دەبێتەوە.
8- گەر کەمێک ڤازلین بدەیت لە پێستت لەو شوێنەی بۆنەکەتی لێدەدەیت ئەوا ماوەیەکی زیاتر بۆنەکە دەمێنێتەوە.
9- گەر کێشەی زیپکەت ھەیە دەتوانیت ڤازلین بەکاربھێنیت، چونکە کونەکان ناگرێت و یارمەتی بۆشاییەکان دەدات پڕبێتەوە، بەمەش پێستت ڕەونەقدارتر دەبێت.
10- ڤازلین زۆر بەسوودە بۆ شێدارکردنەوەی پێست، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە پێستیان وشکە.



2 هەفتە پێشتر - Sep 7 2018 6:49PM
Print Friendly and PDF
زیاتر