تەکنەلۆژیا

ئاودی نھێنیەکانی ئۆتۆمبێلە نوێیەکە ئاشکرادەکات


کۆمپانیای ئاودی ئەڵمانی دوابەدوای دروستکردنی ئۆتۆمۆبێلێکی نوێ نھێنیەکانی ئەو تەکنەلۆژیا نوێیە دەخاتەڕوو کە لە سیستەمی ڕووناکەرەوەی ئۆتۆمبێلە نوێیەکەیدا Audi A٨ دا بەکاریھێناوە.

ئۆتۆمبێلە نوێیەکە ھەڵگری جۆرێکی پێشکەوتووی ڕووناکەرەوەیە کە بەھیچ شێوەیەک لە مۆدێلەکانی پێشووتردا بەکارنەھاتووە، بە جۆرێک دەتوانرێت ڕووناکیەکە لە دووریەکی زۆرەوە بناسرێتەوە و ببینرێت لەبەرئەوەی لە شێوەی پیتی ئێکسی ئینگلیزی دەردەکەوێت، ھۆکاری ھەڵبژاردنی ئەو شێوازەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دەبێتە ھۆی بەھێزکردنی ئاستی بینینی شۆفێر بە تایبەتی لە کاتەکانی شەو و بارانبارین و تەمدا.

کۆمپانیای ئاودی بە تەنھا گرنگی بە ڕووناکەرەوەی بەشی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە نەداوە بەڵکو بەشی دواوەی ئۆتۆمبێلەکەش ھەڵگری جۆرێک لە سیستەمی ڕووناکەرەوەی لەیزەرییە کە لە شەش چین پێک ھاتووە، ئەو چینەی کە دەبێتە ھۆی دروستکردنی ڕووناکی ئەستووریەکەی شەش ھێندە لە ئەستووری تاڵێکی قژی مرۆڤ بچووکترە  و لەگەڵ ئەوەشدا سوود لە سیستەمی سێ ڕەھەندی ٣D وەرگیراوە کە بەیەکەم ئۆتۆمبێل دادەنرێت ئەو سیستەمە لە بەشی ڕووناکەرەوەکەیدا بەکاربھێنرێت.

ئەوەی جێگەی سەرنجە لەکاتی کارپێکردنی ئۆتۆمبێلەکەدا ڕووناکەرەوەکانی  بە جۆرێک دادەگیرسێت ھاوشێوەی دەستی مایسترۆیەکی کۆنسێرتێکی میوزیکە کە ئەمەش چێژێکی تایبەت دەداتە شۆفێرەکەی لەسەرەتای کارپێکردنی ئۆتۆمبێلەکەدا.



2 هەفتە پێشتر - Sep 7 2018 7:12PM
Print Friendly and PDF
زیاتر