تەکنەلۆژیا

کۆمپانیای " Acer" تەنکترین لاپتۆبی جیھان بەرھەم دەھێنێت


کۆمپانیای بەناوبانگی تایوانی بواری ئەلکترۆنی " ئەیسەر" نوێترین بەرھەمی کۆمپانیاکەی ڕاگەیاند، بەرپرسانی کۆمپانیاکە لە  پێشانگەی "IFA "ی بەرلین دوو لاپتۆپی نوێیان نمایش کرد وەک تەنکترین لاپتۆپی جیھان.

یەکێک لە لاپتۆپەکان  ناوی "پریدەیتە تریتۆن ٩٠٠" ە، شاشەی لاپتۆپەکە (٤K) یە، بەکارھێنەر دەتوانێت شاشەکەی بە ئارەزووی خۆی بسوڕێنێت و دەتوانرێ لاپتۆپەکە بکرێتە تابلێتیش.

یەکێکی تر لە بەرھەمە نوێیەکان لاپتۆپی "سویفت ٥" کە بە تەنکترین و سووکترین لاپتۆپ دادەنرێت لەبەرئەوەی کێشەکەی تەنھا ٩٩٠ گرامە، لە ھەمانکاتدا شاشەکەی زیرەکە و بە کوالیتیەکی بەرز دروست کراوە، پانیەکەشی تەنھا ١٥ ئینجە. 

یەکێکی تر لە مۆدیلەکان " سویفت ٧" ە  کە شاشەکەی ١٤ ئینجەو  کێشی لە ٢.٢ پاوەند کەمترە.

وابڕیارە ئەم لاپتۆپە نوێیە لە کانوونی دووەمی ٢٠١٩ بەنرخی ھەزار و ٩٩ دۆلار بفرۆشرێت.

شایەنی باسە پێشانگەی "IFA "ی بەرلین ساڵانە دەکرێتەوە، کە تیایدا زیاتر لە ھەزار و ٨٠٠ کۆمپانیای بواری ئەلکترۆنی بەشداری دەکەن لە ناویشیاندا کۆمپانیا بەناوبانگەکانی وەک "ھواوی" و "سۆنی"، پێشانگەکە لە ٣١ی ئابەوە کراوەتەوە و تا ٥ی ئەیلوول بەردەوام بوو.



2 هەفتە پێشتر - Sep 7 2018 7:36PM
Print Friendly and PDF
زیاتر