تەندروستی

بۆ جەستەیەکی تەندروست بەم شێوەیە سیر بخۆ




خواردنی سیر ڕۆژانە لەسەر گەدەی ناشتا سوودێکی زۆر بە تەندروسی دەگەیەنێت، توێژەرەکان لە ئەنجامی کۆمەڵێک توێژینەوە ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە خواردنی دەنکێک سیر بەیانیان لەسەر گەدەی ناشتا وەک دژەبەکتریایەک کاردەکات و جەستە لە ھەموو جۆرە بەکتریایەک ڕزگار دەکات.

سیر یارمەتی باشبوونی ئەم دۆخانە دەدات:

1- ئەو کەسانەی فشاری خوێنیان بەرزە بە خواردنی دەنکێک سیر بەیانیان باشتر بوون.
2- سووڕی خوێن چالاک دەکات و پارێزگاری لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەکات.
3- یارمەتی جگەر و میزەڵدان دەدات باشتر کاربکەن.
4- بۆ ھەموو کێشەکانی گەدە بەسوودە وەک سکچوون، باشکردنی ئارەزووی خواردن.
5- چارەسەری کێشەکانی دەمار دەکات.
6- ھەرسکردن باش دەکات.
7- دژە ئۆکسان و دژە بەکتریایەکی بەھێزە و ژەھرەکانی ناو گەدە ڕادەماڵێت.
8- یارمەتی کۆنترۆڵ کردنی فشاری دەروونی دەدات.
9- ناھێڵێت گەدە ترشەڵۆکی زیادە دەربدات لەکاتی ھەبوونی فشاری دەروونیدا.

سیر دەرمانێکی جێگرەوەیە:
سیر دەتوانرێت وەک دەرمانێکی جێگرەوە بەکاربێت بۆ پاککردنەوەی جەستە لە ژەھر و بەکتریا و کرم، پارێزگاری دەکات لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی وەک شەکرە، خەمۆکی ، لەگەڵ ھەندێک جۆری شێرپەنجە.

شێوازی بەکارھێنان:
باشترە بەیانیان لەسەر گەدەی ناشتا دەنکێک بە کاڵی بخورێت، گەر ھەستیاریت ھەبێت بەرامبەر بە سیر دەتوانیت بیبرژێنیت.



هەفتە پێشتر - Sep 8 2018 4:00PM
Print Friendly and PDF
زیاتر