تەکنەلۆژیا

ڕۆبۆتەکان فێری دەمارگیری و جیاوازی بوون


بەپێی دواھەمین توێژینەوەکان ڕۆبۆتەکان توانای فێرکردنی خۆیانیان ھەیە چۆن شێوازی جیاواز بژین و ھەموو شتێک بە مرۆڤیشەوە بە شتێکی لەخۆیان بە بێ نرختر ببینن.

شارەزایان باس لەوە دەکەن ئەم دەرمارگیری و لایەنگیرییەی ڕۆبۆتەکان پێوسیتی بە ئاستێکی زۆر بەرزی زانین نیە و بە ئاسانی بەھۆی زیرەکی دەستکردەوە فێردەن، ھەروەھا ڕۆبۆتەکان یەکتریش فێری ئەوە دەکەن چۆن خۆیان جیا بکەنەوە لە جۆرەکانی تری دەرەوەی کۆمەڵەی خۆیان.
دواھەمین دۆزینەوە و توێژینەوەکان باس لە پەیوەندی نێوان زانستی کۆمپیوتەر و سایکۆلۆجیا دەکات لە زانکۆی کاردیف، ئەوش ئاشکراکرا کە ئەم ئامێرە زیرەکانە دەتوانن دەمارگیر بن و لاسایی یەکتر بکەنەوە.

بە مەبەستی تاقیکردنەوەی ڕۆبۆتەکان بۆ زانینی ئاستی لایەنگیری ئەوان، زانایان ھەستان بە بەشداری پێکردنی ڕۆبۆتەکان لە یارییەکدا بۆ مەبەستی پێدان و وەرگرتن، لە یارییەکەشدا ئاستی لایەنگیری ڕۆبۆتەکان تاقیکرایەوە. دەرەنجام دەرکەوت ھەر تاکێک لەو ڕۆبۆتانە فێربوو چۆن شێوازی یارییەکە کۆپی بکات لەوانی ترەوە گەر لە گروپەکەی خۆیدا بێت یان نا.

بەھۆی ئەم توێژینەوانە ئەوە دەرکەوتووە دەمارگیری و لایەنگیری بەشدارە لە ھەڵسوکەتی ئەم ئامێرانەدا و توانای فێربوونیان ھەیە.



هەفتە پێشتر - Sep 8 2018 5:56PM
Print Friendly and PDF
زیاتر