تەندروستی

ئەو ھۆکارانەی ناھێڵێت چەوری ورگ بتوێتەوە


قەڵەوی بووە بە یەکەم کێشەی تەندروستی لە جیھاندا، خەڵکانێکی زۆر بەدەست چارەسەری ئەم کێشەیەوە سەرقاڵن و لەگەڵ ڕێجیمەکانی خۆراک و وەرزشکردندا بەردەوام لە کێبڕکێدان.

سەرەڕای ئەنجامدانی وەرزش و ڕێجیمی خۆراکی کەسانێکی زۆر ناتوانن چەوری ناوچەی ورگیان بتوێننەوە، ئەمەش کۆمەڵێک ھۆکاری ھەیە، لەوانەش:

1- بۆماوەیی: بەپێی بڵاوکراوەکانی جۆرناڵی ئەمریکی بۆ تەندروستی و جوانکاری دەرکەوتووە بۆماوەیی یەکێکە لە ھۆکارەکانی نەتوانەوەی چەوری ناوچەی ورگ گەر کەسەکە باوانیشی بەو شێوەیە بووبێتن.
2- شێوازی ژیان: ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە قەڵەوی کەسەکەدا چونکە ژیانی ڕۆژانە گەر بە دانیشتنێکی بەردەوام ببرێتەسەر کەسەکە ناتوانێت چەوری ورگی بتوێنێتەوە.
3- خواردن: بەردەوام خواردنی شیرینی و کاربۆھیدرات و خواردنە خێرا و سورەکراو و سوێرەکان ھەرگیز ناھێڵێت چەوری ورگ بتوێنەوە، ھەبوونی سۆدیۆمیش لە خواردندا دەبێتە ھۆی کۆبوونەوەی چەوری لە ناوچەی کەمەردا.
4- ئەندامەکانی ناوسک: ھۆکارێکی تر شوێنی ئەو چەوریەیە کە تەنھا چینێکی چەوری کۆبووەوە نیە لەژێر پێستدا بەڵکو کۆمەڵێک لە ئەندامەکانی جەستە لەوێدایە و چەوری لەدەوری ئەوانیش کۆدەبێتەوە.
5- تەمەن: لەگەڵ چوونە سەرەوەی تەمەندا بارستایی ماسولکە کەم دەبێتەوە، ئەمەش ڕێگە بۆ چەورییەکان خۆشدەکات ئاسانتر کۆببنەوە.



هەفتە پێشتر - Sep 8 2018 7:35PM
Print Friendly and PDF
زیاتر