تەکنەلۆژیا

مۆبایلێک لە شێوەی سەعاتی دەستدا


لە درێژەی کاروچالاکیەکانی پێشانگەی تەکنەلۆژییای بەرلین، کۆمپانیای "نوبیای" چینی مۆبایلێکی زیرەکی نمایشکرد، ئەم مۆبایلە نوێیە ستایلێکی جیاوازی ھەیە و بەشێوەیەک دیزاین کراوە کە دەتوانرێت لە دەست بکرێت و وەک سەعات بەکاربھێنرێت.

مۆبایلەکە شاشەیەکی درێژی ھەیە و دەتوانرێت سیمکارتی مۆبایلی تێبکرێت، لە ھەمانکاتدا کۆمەڵێک کاری جیاوازی پێدەکرێت، لەوبارەیەوە لێپرسراوانی کۆمپانیاکە ڕایانگەیاند بەکارھێنەر دەتوانێت بە ئامێرە نوێیەکە تەلەفۆن بکات و وێنەشی پێبگرێت، تەنانەت دەتوانێت لەڕێگەیەوە پۆست لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیشدا بکات، واتا جیاوازی نابێت لەگەڵ مۆبایل و بەکارھێنەر دەتوانێت وەک مۆبایل و سەعاتیش ئامێرەکە بەکار بھێنیت،  بەڵام بەرپرسانی کۆمپانیاکە ھیچ زانیاریەکیان دەربارەی کاتی بڵاوکردنەوەی بەرھەمەکەو نرخەکەی نەدرکاند.



هەفتە پێشتر - Sep 8 2018 8:18PM
Print Friendly and PDF
زیاتر