هەمەڕەنگ

ژنان و پیاوان لەم جۆرە وڵاتانەدا باشتر دەخەون


دواھەمین توێژینەوە لە زانکۆی سینسیناتی و مێلبۆرن ھەستا بە کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر زیاتر لە ١٤،٠٠٠ ژن و مێرد لە ٢٣ وڵاتی جیاواز بۆ زانینی جۆرێتی خەوتنی ژنان و پیاوان و پەیوەندی باشی و خراپی خەوتنیان بە دۆخی وڵاتەکەوە، دەرەنجامیش دەرکەوت ئەو وڵاتانەی یەکسانی نێوان ڕەگەزەکانی تێدا بەرجەستەیە یارمەتی ژنان و پیاوان دەدات باشتر بخەون.

ئەو وڵاتانەی کە بە یەکسانی مامەڵە دەکات لەگەڵ ژنان و پیاواندا و مامەڵەیەکی باشیان ھەیە بۆ ژنەکانیان لەڕووی کۆمەڵایەتی و پیشەییەوە، وادەکات ئەو ژنانە خەوێکی باشتر و پشوودەرتریان ھەبێت بەبەرچاو بەو وڵاتانەی ژنان ھێز و پێگەیەکی کەمتریان ھەیە لەڕووی ئابووری و سیاسیەوە.

یەکێک لەو ھۆکارانەی کاریگەری لەسەر ئەم دۆخە ھەیە یەکسانی ژن و پیاوە لەڕووی دارایی و کارەوە، لەگەڵ ئەوەی بەشداربووەکانی توێژینەوەکە باسیان لەو ھۆکارانە کرد کە خەویان تێکدەدات وەک ھەبوونی منداڵ و کێشەی دارایی، بەڵام ئەو کەسانەی وڵاتەکانیان زیاتر یەکسانی نێوان ژن و پیاوی تێدا بەرجەستە بوو وەک نەرویج جۆرێتی خەوتنی خەڵکەکەی بەشێوەیەکی گشتی باشتر بوو.

لە ھەندێک وڵاتی وەک ئۆکرانیاش کە ئەم یەکسانیە بەشێوەیەکی باش بوونی نیە، ژنان و پیاوان خەوتنێکی باشیان نەبوو. 

ئەنجامەکانی توێژینەوەکە باس لەوە دەکات پیاوان سوودێکی زۆر وەردەگرن لە یەکسانی ڕەگەز لەڕووی تەندروستی و جەستەیی و دڵخۆشییەوە و پێشنیار بۆ وڵاتان دەکات یەکسانی نێوان ژن و پیاو فەراھەم بکەن چونکە کاریگەری ئەرێنی لەسەر ھەردوو ڕەگەز دەبێت.



هەفتە پێشتر - Sep 8 2018 10:01PM
Print Friendly and PDF
زیاتر