تەندروستی

چۆنیەتی گەیشتن بەو جەستەیەی ئارەزووی دەکەیت


کەسانێکی زۆر وادەزانن گەیشتن بە جەستەیەکی جوان کارێکی گرانە، بەڵام چەند خوویەکی تەندروست ھەیە زۆر یارمەتیدەرت دەبن بۆ گەیشتن پێی. 

بۆ بەدەستھێنانی جەستەیەکی جوان باشترە ئەم کارانە بکەیت:

1- ئەو خواردنانە بخۆ کە بەھاراتێکی زۆری تێدایە: توێژینەوەکان ئەوەیان ئاشکراکردووە بەھاراتەکان یارمەتی زوو ھەست کردن بە تێری دەدەن.
2- ئەو خواردنانە بخۆ کە چەوری تەندروستی تێدایە: وازھێنان لە خواردنی چەوری بۆ دابەزاندنی کێش کارێکی ڕاست نیە، وادەکات زیاتر ھەست بە ماندوویی بکەیت، باشترە ئەو خواردنانە بخۆیت کە چەوری کەم و تەندروستی تێدایە.
3- خۆت برسی مەکە: ھەرگیز مەھێلە زۆر زۆر برسی بیت چونکە وادەکات زۆر بخۆیت.
4- بەردەوام ئاو بخۆرەوە: کاتێک کەسێک ئاو کەم دەخواتەوە زیاتر ھەست بە برسێتی دەکات، دەتوانیت پێش نان خواردن پەرداخێک ئاو بخۆیتەوە یاخود ھەرکاتێک ھەستت بە برسێتی کرد.



هەفتە پێشتر - Sep 9 2018 4:28PM
Print Friendly and PDF
زیاتر