تەندروستی

بەم پێکھاتە سادەیە قژت درێژ بکەرەوە


ھەموو کەس ئارەزووی قژێکی جوان و بەھێز دەکات، ھەندێک جار پەنا دەبرێتە بەر ھەندێک بەرھەمی دەستکرد، بەڵام بەھۆی بوونی ماددەی کیمیاوی تێیاندا زیان بە قژەکە دەگەیەنن.

باشترین چارەسەر بۆ بەھێزکردنی قژ زەیتی گوێزی ھیندی و لیمۆیە، زەیتی گوێزی ھیندی ڕەگی مووەکان بەھێز دەکات، شێداری دەکات و درێژبوونەوەی قژ خێرا دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا ماددەی دژە ئۆکسان و دژە بەکتریای تێدایە.

لیمۆش یەکێکە لە مزرەمەنییەکان کە کرێش ناھێڵێت، زەیتی زیادەی پێستی سەر لادەبات و بریقە دەدات بە قژەکە.

شێوازی بەکارھێنان:

1- دەتوانیت ڕۆژانە پێش خۆشتن مەساجی پێستی سەر بە زەیتی گوێزی ھیندی بکەیت.
2- دەتوانیت زەیتەکە لەگەڵ ھەنگوین یان زەیتەکانی تر تێکەڵ بکەیت و بدەیت لە سەرت، ھەنگوین شێدارکەرەوەیەکی سروشتییە و خاسیەتی دژە بەکتریای ھەیە.
3- بە تێکەڵ کردنی ئاوی لیمۆ لەگەڵ شامپۆکەت باشترین ڕێگایە چونکە ڕاستەوخۆ بەکارھێنانی لیمۆ پێستی سەر بریندار دەکات بەھۆی ترشێتییەوە.
4- دەتوانیت ئاوی لیمۆ لەگەڵ زەیتی بادەم و ھەنگوین تێکەڵ بکەیت و بۆ ماوەی کاتژمێرێک بیدەیت لە قژەکە.



2 مانگ پێشتر - Sep 9 2018 6:22PM
Print Friendly and PDF
زیاتر