تەندروستی

بەم شەربەتە چەوری خوێن بتوێنەرەوە


کۆبوونەوەی چەوری لە موولوولەکانی خوێندا دەبێتە ھۆی تووشبوون بە زۆر نەخۆشی مەترسیدار، کاتێک خوێنبەرەکان بە چەوری دەگیرێت سووڕی ئۆکسجین کەم دەبێتەوە و چەوری لە دەوری دڵیش کۆدەبێتەوە و ئەمەش کێشە بۆ سیستەمی دڵ و خوێن دروست دەکات.

بەپێی توێژینەوەکان باشترین چارەسەر بۆ توانەوەی چەوری لە خوێندا ھەنارە، شەربەتی ھەنار ڕێگری دەکات لە کۆبوونەوەی چەوری و ئاستی دژەئۆکسانی زۆر بەرزە.

بەپێی توێژینەوەکان ھەنار ئەم سوودە تەندروستیانەی ھەیە:

1- دژەھەوکردنە.
2- دژە بەکتریا و دژە ڤایرۆسە.
3- ڕێگرە لە فراوانبوونی دڵ.
4- خاسیەتی دژەئۆکسانی ھەیە.
5- ڕێگرە لە کۆبوونەوەی چەوری لە ماسولەکەکانی دڵدا.
6- ڕێگرە لە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.
7- کارەبای نائاسایی دڵ کەم دەکاتەوە.



2 مانگ پێشتر - Sep 10 2018 4:56PM
Print Friendly and PDF
زیاتر