تەندروستی

ئەم نیشانە تەندروستیانە نابێت پشتگوێ بخرێت


جەستەی مرۆڤ ناسک و ھەستیارە و دەبێت ھەمیشە گرنگی بە تەندروستی بدرێت، ھەندێک جار لەڕووی تەندروستییەوە ھەندێک نیشانە دەردەکەوێت نابێت پشتگوێ بخرێت، گەر یەکێک لەم نیشانانە لە جەستەی ھەرکەسێکدا دەرکەوت ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە ھەیە، لەوانەش:

1- کۆکەی بەردەوام، ئازاری سنگ، ھەناسە کورتی و خیزەی سنگ: نیشانەکانی شێرپەنجەی سنگ.
2- گۆڕان لە مەمکدا: ئەگەری شێرپەنجەی مەمک.
3- ئاوسانی لیمفەکان لەژێر مل یان بنباڵدا: ئەگەری شێرپەنجەی لیمفەکان.
4- گۆڕانی کاری ڕیخۆڵەکان، ئاوسان و ئازاری سک و خوێنبەربوون لە کۆم و میزەوە: ئەگەری شێرپەنجەی قۆڵۆن یان میزەڵدان یان گورچیلە، لە ژنانیشدا ئەگەری شێرپەنجەی ھێلکەدان.
5- گۆڕان لە پێستدا: وەک ڕەنگ و شێوە و قەبارەی لوویەک لەسەر پێست.
6- دڵەکزێی بەردەوام: گەر چاک نەبێت ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی ھێلەکادان یان گەدە.
7- لاوازیی و ماندوویی: گەر چاک نەبێت کەسەکە دەبێت سەردانی پزیشک بکات.
8- گۆڕان لە دەمدا: گەر کەسی جگەرە کێش پەڵە لەسەر لێوەکانی دروست بوو مەترسی شێرپەنجەی دەمی ھەیە.
9- خوێن بەربوونێکی زۆر لەنێوان سووڕی مانگانەدا: باشترە سەردانی پزیشک بکرێت.
10- ئازار لە پشتدا: ئازاری بەردەوام نیشانەیە بۆ یەکێک لە شێرپەنجەکانی وەک ئێسک، جگەر، مەمک، یان مێشک.
11- گۆڕان لە نینۆکدا: گۆڕانی لەپڕ لە نیۆکەکاندا مەترسی شێرپەنجەی ھەیە.
12- ئازاری سک لەگەڵ بوونی خەمۆکیدا: ئەگەری شێرپەنجەی پەنکریاسی ھەیە.
13- بەردەوام تووشبوون بە ھەوکردن و تا: گەر ھۆکارەکەی نادیار بێت ڕەنگە مەترسی شێرپەنجەی خوێن بێت.
14- دابەزینی کێش بەبێ ھەوڵدان: ڕەنگە ھەبوونی غوددە بێت یان شێرپەنجەی گەدە، سییەکان یان پەنکریاس بێت.

باشترە لە کاتی تێبینیکردنی ھەر یەکێک لەو گۆڕانکاریانە کەسەکە ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشکی پسپۆر بکات.



هەفتە پێشتر - Sep 10 2018 7:02PM
Print Friendly and PDF
زیاتر