تەندروستی

بەکارھێنانی زەیتی گەرچەک بۆ قەبزی


لەکۆندا زەیتی گەرچەک بە شێوەیەکی زۆر بەربڵاو بەکارھاتووە بۆ چارەسەری زۆر گرفتی تەندروستی، ئەم زەیتە یەکێکە لە باشترین چارەسەرەکانی قەبزی.

گەر کەسێک ھەفتانە لە سێ جار کەمتر دەست بە ئاو بگەیەنێت مانای وایە تووشی قەبزی بووە، بۆ ئەم مەبەستەش زەیتی گەرچەک زۆر یارمەتیدەرە و ماسولکەکان نەرم دەکاتەوە کە لە دیواری ڕیخۆڵەدان.

زەیتی گەرچەک بە ھەمان شێوەش کاردەکات و ماسولکەی منداڵدانی ژن نەرم دەکاتەوە لەکاتی منداڵبووندا و یارمەتیدەرە بۆ پرۆسەکە.

چۆنیەتی بەکارھێنانی زەیتی گەرچەک:

باشترە ڕۆژانە ١٥ میلیلیتر لە زەیتەکە بخورێت، گەر تامەکەشی ناخۆش بوو لەگەڵ شەربەتێک تێکەڵی بکە، ئەم زەیتە زۆر بە خێرایی کاردەکات بۆیە باشترە نزیک کاتی خەوتن نەخورێت، کاریگەرییەکانیشی لە نێوان ٢-٦ کاتژمێردا دەردەکەوێت.

ئەم کەسانە نابێت زەیتی گەرچەک بەکاربھێنن:

منداڵانی خوار تەمەن ١٢ ساڵ نابێت ئەم زەیتە بەکاربھێنن، ژنانی دووگیانیش باشترە لە ماوەی دووگیانەکەدا بەکارینەھێنن و پێشتر دەبێت ڕاوێژ بە پزیشک بکرێت، ھەروەھا ئەو کەسانەی تەمەنیان لەسەر و ٦٠ ساڵەوەیە باش نیە بۆ ماوەیەکی زۆر ئەم زەیتە بەکاربھێنن چونکە بەریەک دەکەوێت لەگەڵ بڕی پۆتاسیۆم لە جەستەدا.



هەفتە پێشتر - Sep 11 2018 4:00PM
Print Friendly and PDF
زیاتر