هەمەڕەنگ

شاجوانی ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠١٩ ھەڵبژێردرا


دوێنی شەو لە ئاھەنگێکی ناوازەدا شاجوانی نیۆرک بە شاجوانی ئەمریکا ھەڵبژێردرا، ئاھەنگەکە لە شاری ئەتلانتیک ڕێکخرا، کەتیایدا ٥١ کچ پێشبڕکێیان دەکرد بۆ بردنەوەی خەڵاتی شاجوانی ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠١٩.

لە کۆتایدا " نیا فرانکلین" شاجوانی نیۆرک تاجی شاجوانی ئەمریکای لەسەرکرا.

شایەنی باسە ئەم ئاھەنگە ھەموو ساڵێک سازدەکرێت و لە ساڵی ١٩٢١ وە دەستیپێکردووە، لەگەڵ ئەوەشدا دوای ٩٨ ساڵ بۆیەکەمجار ئاھەنگەکە بە جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو سازکرا کە تیایدا بەشداربووان بەبێ جلی کەناردەریا دەرکەوتن، لە جیاتی ئەوە بەشداربووەکان لەلایەن بەشداربوویەکی ھاوڕێیەوە پرسیارێکیان لێدەکرا، ئەمەش واتا نەک تەنیا گرنگی بە لایەنی جەستەیی بەشداربووەکان دەدرێت بەڵکو گرنگی بەزیرەکی و شارەزایی و ئامانجەکانیشیان دەدرێت.



هەفتە پێشتر - Sep 11 2018 4:24PM
Print Friendly and PDF
زیاتر