تەندروستی

بەم گیراوانە لە ھەوکردنی سییەکان ڕزگارت دەبێت



ھەوکردنی سییەکان و کۆکە کێشەیەکی زۆر باوە بەتایبەت کاتی گۆڕینی وەرزەکان، گەر دەتەوێت بە ڕێگایەکی سروشتی و دوور لە بەکارھێنانی دەرمان چارەسەری کۆکە و ھەوکردن و بەڵغەم و حەساسێتی سنگ بکەیت ئەوا باشترە ئەم گیایانە بەکاربھێنیت.

1- لاڤێندەر
2- گوڵە بەیبوون
3- زەنجەبیل
4- یانسون
5- ڕۆزماری
6- جاترە
7- مریەمیە

ھەر یەکێک لەو گیایانە ئامادەبکە و تێکەڵیان بکە بە بڕی نیو کەوچکی بچووک لە ھەر یەکێکیان، بێجگە لە زەنجەبیلەکە دەبێت کەوچکێکی تەواوی لێ تێکەڵ بکرێت.
ئاوی گەرمی تێبکە و لە شتێکی داخراودا دایبنێ، دوای نیو کاتژمێر بیخۆرە، ھەر سێ کاتژمێر جارێک پیاڵەیەکی بچووک بخۆرەوە، بەم شێوەیەش ڕزگارت دەبێت لە ھەوکردن و کۆکە و کێشەکانی کۆئەندامی ھەناسە.



هەفتە پێشتر - Sep 11 2018 7:18PM
Print Friendly and PDF
زیاتر