هەمەڕەنگ

ئەم کەلوپەلانە بە خوێ پاک بکەرەوە


خوێ بێجگە لە چێشتخانەکان بۆ زۆر مەبەستی تریش بەکاردێت، بەتایبەت لە پاکردنەوە و چارەسەری ھەندێک دۆخی تەندروستی، لەوانەش:

1- بۆ پاککردنەوەی ئامێری جل شتن: بە تێکەڵ کردنی خوێ و ئاوی گەرم و داگیرساندنی ئامێرەکە حەوزەکەی پاک دەبێتەوە.
2- بۆ نوێکردنەوەی پێست:  دەتوانیت خوێ و زەیتی زەیتوون و زەیتی لاڤێندەر تێکەڵ بکەیت و بیدەیت لە جەستەت ئەمەش یارمەتی جەستە دەدات لە خانە مردووەکان ڕزگاری بێت.
3- بۆ جوانکردنی ڕەنگەکان: شتی جل و پەردە بە خوێ یارمەتی گەڕانەوەی ڕەنگەکەی و ڕەونەقی دەدات.
4- چارەسەرێکە بۆ ددان: کاتێک ئازاری ددانت دەبێت ئاوی گەرم و خوێ تێکەڵ بکە و غەرغەرەی پێبکە.
5- سپیکردنەوەی ددان: دەتوانیت خوێ و سۆدای ھەویر تێکەڵ بکەیت و بیدەیت لە ددانەکان بۆ سپیکردنەوەی.
6- بۆ نەھێشتنی بچووکبوونەوەی جل: دەتوانیت لەگەڵ شتندا کەمێک خوێ بکەیتە ئامێری جل شتنەکەوە، ئەمەش ناھێڵێت جلەکان بچووک ببنەوە.



هەفتە پێشتر - Sep 12 2018 6:10PM
Print Friendly and PDF
زیاتر