تەندروستی

ئەو ھۆکارانەی کەڕووی پێست دروستدەکات


دروستبوونی کەڕوو لەسەر پێست یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکانی پێست، ھەموو کەسێک لە قۆناغێکی ژیانیدا تووشی دەبێت بە منداڵانیشەوە. 

زیانەکانی تووشبوون بە کەڕوو لەسەر پێست:

لەم دۆخەدا پێست تووشی خوران دەبێت و ھەندێک جار تووشی ھەوێنیش دەبێت ئەمەش نائاسوودەیی بۆ کەسەکە دروست دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم نەخۆشییە زۆر بە ئاسانی لە کەسێکەوە دەگوازرێتەوە بۆ کەسێکی تر.

ھۆکارەکانی تووشبوون بە کەڕوو:

١. ئەو کەسانەی لەگەڵ کەسی تووشبوودا جل ئاڵوگۆڕ دەکەن بەتایبەت ئەو جلانەی نزیکە لە ناوچە ھەستیارەکانەوە بە ئاسانی کەڕووەکە دەگوازرێتەوە.
٢. گەر کەسێک ئارەقێکی زۆر بکاتەوە بەبەردەوامی (کەڕوو لە شوێنی شێداردا دروست دەبێت).
٣. ئەو کەسانەی سیستەمی بەرگری لەشیان لاوازە.
٤. ئەو کەسانەی زۆر نزیک لەیەکترەوە کاردەکەن وەک پزیشک و پەرستار و خوێندکاران.
٥. ئەو کەسانەی بۆ ماوەیەکی درێژ ئەنتی بایۆتیک وەردەگرن.
٦. ئەو کەسانە یاخود ئەو منداڵانەی ناتوانن کۆنترۆڵی میزکردنیان بکەن.
٧. بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ پێستی کەسی تووشبوو، واتە دەبێت ئاگاداری بەکارھێنانی شوێنە گشتییەکان و ھەندێک کەلوپەل بیت وەک مەلەوانگە، شانە، خاولی، توالێت.



هەفتە پێشتر - Sep 13 2018 5:44PM
Print Friendly and PDF
زیاتر