هەمەڕەنگ

چوار شت نابێت بە ژنەکەت بڵێیت


چوار شت نابێت بە ژنەکەت بڵێیت هەرگیز هەستت کردووە ژنەکەت کەمتر دەتدوێنێت؟ ڕەنگە ئەمە هێما بێت بۆ هەندێک هەڵسوکەوتی هەڵەی تۆ، لەوانەیە قسەیەکت پێ وتبێت دڵی ڕەنجابێت ئەگەرچی شتەکە زۆر سادەش بێت.

ئەم چوار دەستەواژەیە هەرگیز نابێت لەگەڵ ژنەکەتدا بەکاربهێنیت:

1- چۆن بوو: گرنگە نزیک بیت لە ژنەکەتەوە و ڕۆڵێکی باشت هەبێت لە پەیوەندییەکەدا، دەبێت هەمیشە دووربیت لەو پرسیارانەی گومانی تێدایە و شتەکان بە سادەیی بهێڵەرەوە.
2- تۆ زیاد لە پێویست کاردانەوەت هەیە: نابێت ئەم دەستەواژەیە لەگەڵ ژناندا بەکاربێت چونکە ئازاری هەستەکانیان دەدات، دەبێت داوا لە ژنەکەت بکەیت یارمەتیت بدات بۆ تێگەیشتن لە هەستەکانی.
3- کێشت چەندە: نابێت ڕاستەوخۆ بە ژنەکەت بڵێیت جەستەی ناشرینە و دەبێت وەرزش بکات، بەڵکو دەبێت بۆی باس بکەیت گەر بچێت بۆ وەرزشکردن کارێکی باش دەکات و سوودی دەبێت بۆی.
4- ئێستا کێشەکە چییە: هەندێک جار دەزانیت شتێک هەڵەیە بەڵام دەبێت بە شێوازێکی جوان پرسیارەکە بکەیت چونکە ڕەنگە بەوە ئارەزووی قسەکردنی نەمێنێت.

هەفتە پێشتر - Sep 13 2018 8:07PM
Print Friendly and PDF
زیاتر