تەندروستی

هەشت ڕێگا بۆ تواندنەوەی چەوری ورگ بەبێ ڕێجیم




هەرچەندە ڕێجیم و وەرزشکردن کلیلی کێش دابەزاندن و تواندنەوەی چەورییە، بەڵام چەند ڕێگایەکی تریش هەیە یارمەتی ورگ دەدات ڕێک دەربکەوێت و چەورییەکەی بتوێتەوە.

1- سترێس مەبە: بەردەوام هەبوونی سترێس و فشار کاریگەری دەکاتە سەر تەندروستی مێشک و جەستە و هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ بەرزدەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی چەوری ورگ.
2- زیاتر خواردنەکەت بجوو: گازی بچووک بگرە و زیاتر کات بدە بە جووینی خواردنەکەت بەلایەنی کەمەوە دەبێت ٢٠ جار هەمان پاروو بجوویت، خواردن بە خێرایی دەبێتە هۆی تێچوونی هەوا بۆ ناو گەدە و سک دەئاوسێت.
3- واز لە بنێشت جووین بهێنە: لەکاتێکدا جووینی خواردن ورگ ناهێڵێت، بەڵام جووینی بنێشت دەبێتە هۆی چوونە ناوەوەی هەوایەکی زۆر بۆناو گەدە و ئەمەش ورگ دەئاوسێنێت.
4- بەشێداری بمێنەرەوە: ئەمە بەشێکی گرنگی تەندروستییە وکاتێک ئاو کەم دەبێتەوە لە جەستەی کەسێکدا، جەستە وادەکات ئاو گلباتەوە و بەمەش کێش زیاددەکات.
5- وەڵامی هێماکانی جەستەت بدەرەوە: پشتگوێخستنی هێماکانی جەستە دەبێتە هۆی قەبزی، ئەمەش ورگ دەئاوسێنێت.
6- ماست زیاتر بخۆ: ماست وەک دژەبایۆتیکێک وایە یارمەتی بەکتریا بەسوودەکات دەدات لە ڕیخۆڵەدا و بەمەش کێشەکانی هەرس و قەبزی و سک ئاوسان نامێنێت.
7- ڤیتامین و کانزاکان وەربگرە: زیادبوونی هۆرمۆنی ئیسترۆجین وادەکات چەوری لە ناوچەی ورگدا کۆبێتەوە، بە وەرگرتنی حەبی B ئاڵۆز و ١٠٠٠ میلیگرام لە کالیسیۆم هاوسەنگی دەردانی ئەم هۆرمۆنە ڕادەگیرێت.
8- ڕێک بۆستە: وەستان بە شێوەیەکی باش و ڕێک شێوەی جەستەت دەگۆڕێت و کاریگەری دەکاتە سەر هەستی کەسەکە.



هەفتە پێشتر - Sep 14 2018 5:59PM
Print Friendly and PDF
زیاتر