هەمەڕەنگ

بۆ سەرکەوتن دەبێت شەوانە ئەم شتانە بکەیت


بەسەربردنی کاتێکی هێمن و بێ فشار لە شەواندا کاریگەرییەکی ئەرێنی دەبێت لەسەر تەندروستی مێشک و بەرهەمهێنانی تاک، گەر شەوانە کەمێک دوور بکەویتەوە لە کار و ئامێرە تەکنەلۆجییەکان و پشوو بدەیت ئەوا ڕۆژی داهاتوو هەست بە هێز و ووزەی ئەرێنی دەکەیت.

بە ئەنجامدانی ئەم شتانە شەوانە ڕۆژی داهاتوو کەسێکی سەرکەوتوو دەبیت:

1- کار کەم بکە: دڵنیابە لەوەی لە ڕۆژەکەتدا کارەکەت تەواو بکەیت نەک دوایبخەیت بۆ شەو.
2- پلان بۆ ڕۆژی داهاتوو دابنێ: چەند خولەکێک بەسەربەرە بۆ بیرکردنەوە لەوەی سبەینێ چی بکەیت و پلانی بۆ دابنێ چونکە مێشک ناتوانێت هەموو شتێکی لەبیر بمێنێت.
3- ببەخشە: بە وازهێنان لە بیرکردنەوە لە ڕق و ئەو شتانەی بێزاریان کردوویت لەو ڕۆژەدا مێشکی خۆت پشوو دەدات لەو هەموو فشارە.
4- کات لەگەڵ هاوڕێ و خێزانەکەتدا بەسەربەرە: شەوانە کاتەکەت بەکاربهێنە بۆ پەیوەندی کردن لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانتدا و بەسەربردنی کاتێکی خۆش.
5- بیکوژێنەرەوە: بەدڵنیاییەوە بەدرێژایی ڕۆژەکە سەرقاڵی بەکارهێنانی ئامێرە تەکنەلۆجییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بوویت، کەسی سەرکەوتوو شەوانە کاتژمێر ١٠ ئەم ئامێرانە دەکوژێنێتەوە.
6- ئەرێنی بیربکەرەوە: کەسانێکی زۆر شەوانە تووشی فشار دەبن کاتێک بیردەکەنەوە لەو شتانەی دەبوایە بیکەن و بەڵام جێبەجێیان نەکردووە، باشترە بیر لە سێ شتی ئەرێنی بکەیتەوە کە لەو ڕۆژەدا کردووتە.
7- خەوتن گرنگترینە: دەبێت گرنگی خەو بزانیت و کاتژمێری پێویست بدەیت بە خەوتن.



هەفتە پێشتر - Sep 14 2018 6:34PM
Print Friendly and PDF
زیاتر