هەمەڕەنگ

ئەو دوو هاوسەرەی تەنها میوە دەخۆن


دوو کەس دوای چەند ساڵێکی زۆر لە ژیانێکی ناتەندروست و کێشی زیادە بڕیاریان دا بچن لە دوورگەی بالی بژین و ببنە کەسێکی میوە خۆر و ئێستاش سێ ساڵە تەنها میوە دەخۆن.

تینا ستۆکلۆسای تەمەن ٣٩ ساڵ بڕیاریدا جەستەی خۆی پاک بکاتەوە بە تەنها خواردنی میوە، بۆ ئەم مەبەستەش چوو لە دوورگەی بالی بژی و ژیانی خۆی بگۆڕێت، پاشان لەڕێی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامەوە سیمۆنی تەمەن ٢٦ ساڵی ناسی کە ئەویش تەنها میوەی دەخوارد، لە کۆتایشدا هاوسەرگیرییان کرد.

ئەم دوو هاوسەرە دوای ٣ ساڵ تەنها خواردنی میوە باس لەوە دەکەن کە تەندروستیان زۆر باشترە و گەنجترن و کێشیان دابەزیوە و هەست بە ووزەیەکی زیاتر دەکەن.

ئەم دووانە ڕۆژانە میوە شیرینەکان دەخۆن بە بڕی ٢٠٠٠-٤٠٠٠ کالۆری لە ڕۆژێکدا، لەجیاتی خواردنەوە دەستکردەکانیش ئاوی گوێزی هیندی فرێش دەخۆنەوە.

ئەوان باسیان لەوەش کرد ماوەی دوو ساڵە ددانیان نەشتووە چونکە ڕیشاڵی ناو میوەکان ددانەکانیان پاک دەکاتەوە و سوودی زۆرە بۆیان و تەنانەت ئەم شێوازە خواردنە چارەسەری خەمۆکی و نەخۆشییە درێژخایەنەکانیش دەکات.



هەفتە پێشتر - Sep 14 2018 8:42PM
Print Friendly and PDF
زیاتر