تەندروستی

ئەم شامپۆیە قژت زۆر بەهێز دەکات


شامپۆ جۆری زۆرە و لە بازاڕەکاندا دەتوانیت چەندین جۆری جیاوازی شامپۆ بدۆزیتەوە، بەڵام هەموویان لە کۆمەڵێک ماددەی کیمیاوی پێکهاتوون و هەندێک جار زیان بە قژەکە دەگەیەنن. لە ئێستادا خەڵک بەدوای جێگرەوەی شامپۆدا دەگەڕێت و دەیانەوێت قژیان بشۆن بەبێ بەکارهێنانی شامپۆ، بۆ ئەم مەبەستەش باشترین تێکەڵە سرکەی سێوە لەگەڵ سۆدای هەویر.

سۆدای هەویر کە پێکدێت لە بیکاربۆناتی سۆدیۆم کانزایەکی سروشتییە و بە تێکەڵ کردنی لەگەڵ سرکەی سێو ماددەیەک دروست دەبێت کە هیچ زیانێک بە قژ ناگەیەنێت.

سۆدای هەویر پیسی سەر قژ پاک دەکاتەوە و یارمەتی شێداربوونی قژەکە دەدات، سرکەی سێویش قژەکە نەرم و خاو دەکات و ناهێڵێت بەیەکدا بنووسێت.

ئەم تێکەڵەیە یارمەتی قژەکە دەدات بۆ ماوەیەکی زۆرتر بە پاکی بمێنێتەوە و لە هەفتەیەکدا تەنها دوو جار شتنی پێویستە. 

شێوازی ئامادەکردن و بەکارهێنان:

سەرەتا یەک کەوچکی چێشت سۆدای هەویر تێکەڵی یەک کەوچک ئاو بکە و قژەکەی پێ بشۆ، پاشان بە هەمان بڕ سرکەی سێو و ئاو تێکەڵ بکە و بیدە لە قژەکە و لە کۆتایدا ئاوی پێدابکە.



مانگ پێشتر - Sep 15 2018 2:39PM
Print Friendly and PDF
زیاتر