تەندروستی

بە خواردنەوەی ئاوی گوێزی هیندی ئەم شتانە ڕوودەدات




ئاوی گوێزی هیندی ڕەنگە تامەکەی خۆش نەبێت بەڵام سوودەکانی زۆرە، دواهەمین توێژینەوەکان لە ئەمەریکا باس لە سوودەکانی ئاوی گوێزی هیندی دەکات بۆ ئەندامەکانی جەستە بەهۆی دەوڵەمەندییەوە بە کانزا و ڤیتامینەکان و ڕیشاڵ و کەمی کالۆرییەکەی و نەبوونی هیچ چەوری و کۆلسترۆڵێک تێیدا.

سوودەکانی ئاوی گوێزی هیندی بۆ جەستە و کێشە تەندروستییەکان:

1- پاککەرەوەی ئەندامەکانی جەستەیە.
2- بڕی ترشی لاوریک تێیدا هەمان ئەو بڕەیە کە لە شیری مرۆڤیشدا هەیە و ئەمەش زۆر بەسوودە بۆ تەندروستی و منداڵانیش دەتوانن بیخۆنەوە.
3- دژی نەخۆشییەکانی پوکە.
4- بەکتریا و میکرۆبی ناو بۆری میز کەم دەکاتەوە.
5- یارمەتی کەمبوونەوەی هەوکردن دەدات لە جەستەدا.
6- چارەسەری تای تیفۆیدە.
7- ووزە دەدات بەو کەسانەی ماوەیەکی زۆرە هەست بە ماندوویی بەردەوام دەکەن.
8- پیسی ناو گورچیلەکان و میزەڵدان ڕادەدات.
9- دڵەکزێ هێوردەکاتەوە.
10- هەستی تێریت دەداتێ و ئارەزووی خواردن کەم دەکاتەوە.
11- گەر بیدەیت لە پێست زیپکە و کێشەکانی پێستی چەور چارەسەر دەکات.
12- گەر لەگەڵ زەیتی زەیتوون تێکەڵ بکرێت مشەخۆرەکانی ناو ڕیخۆڵە لەناودەبات.
13- خواردنەوەی لەسەر گەدەی ناشتا سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات.
14- مێتابۆلیزم چالاک دەکات.
15- کۆلسترۆڵی خراپی ناو خوێن کەم دەکاتەوە.
16- جەستە شێدار دەکاتەوە.
17- ئەو کەسانەی کحول زۆر دەخۆنەوە ڕۆژی دواتر دەتوانن بەیانیەکەی پەرداخێک ئاوی گوێزی هیندی بخۆنەوە بۆئەوەی بەدوور بن لە سەرئێشە و شێداری دەگەڕێنێتەوە بۆ جەستە.



3 مانگ پێشتر - Sep 15 2018 4:57PM
Print Friendly and PDF
زیاتر