هەمەڕەنگ

پێنج شت نابێت پشتگوێبخرێت بۆ بوون بە بازرگان


چوونە ناو دنیای بازرگانییەوە کارێکی خۆش و بەچێژە بەڵام سەرکێشییەکی گەورەشە، هەرچەندە بیرۆکەی ناوازە و داراییەکی بەهێزیشت هەبێت بەڵام دەست کردن بە بازرگانییەک بۆ خۆت کەمێک گرانە لە سەرەتادا.

هۆکار زۆرە بۆ سەرکەوتن و لەگەڵ بەردەوامی هەوڵەکانیشدا هەندێک جار شکست هەیە، بۆیە دەبێت پێش دەست کردن بە بازرگانیی تایبەتی خۆت ئەم شتانەت لەبەرچاو بێت و پشتگوێیان نەخەیت:

1- بە پەرۆش بە: دامەزراندنی کۆمپانیایەکی نوێ کارێکی زۆری دەوێت بەڵام نابێت بێ ئومێد بیت و ساردبیتەوە لە کارەکە.
2- ئامادە بە بۆ فێربوون: مەترسە گەر ئەو کاڵایەی بەرهەمی دەهێنیت پسپۆری خۆت نەبێت، ئامادە بە بۆ فێربوون و کاتی بدەرێ.
3- چاوەڕێی کێبڕکێ بە: مەترسە لەوەی گەر کەسێکی تریش لە هەمان بواردا کار دەکات و کێبڕکێت دەکات، ئێوە دەتوانن هەردووکتان لە بازاڕدا کێبڕکێ بکەن و بەردەوام بن لە کارەکانتان.
4- چاوەڕێی شکست بە: مەرج نیە هەموو شتەکان بەپێی پلانەکە بڕۆن، دەستپێکردنی بازرگانییەکی نوێ ئەگەری دۆڕانیشی هەیە بۆیە دەبێت بەردەوام هەوڵ بدەیت و کۆڵ نەدەیت.
5- پەیوەندییەکانت بەهێز بکە: پەیوەندی کردن بە بازرگانەکانی ترەوە یارمەتیدەرێکی باشە چونکە ئەو کارە بە تەنها زۆر گرانە.



مانگ پێشتر - Sep 17 2018 5:23PM
Print Friendly and PDF
زیاتر