تەکنەلۆژیا

ئۆتۆمبێلێكی ناوازە بۆ گەیاندنی كەرەستە خۆراكیەكان بەرهەم دەهێنرێت



بەمەبەستی ئاسانكردنی كارەكانی ڕۆژانە و گەیاندنی ئەو خواردن و كەلوپەلانەی كە لەماڵەوە خەڵك پێویستیان پێیدەبێت كۆمپانیای " ئەوتۆ ئێكس" ئۆتۆمبێلێكی نوێیان بەرهەم هێناوە كە بەبێ هیچ شۆفێرێک کار دەكات.

ئۆتۆمبێلەكە لە شاری " سان جۆس" ی كالیفۆرنیا تاقیكرایەوە، لەم سیستەمەدا دەتوانیت سەوزەو میوە بە ئۆنلاین بكڕیت و پاشان داوا لەو ئۆتۆمبێلە بكەیت بۆت بگەیەنێتە ماڵەوە بەمەش كاتێكی باشت بۆ دەگەڕێتەوە، شێوازی داواكردنەكەش لە ڕێگەی بەرنامەیەكی مۆبایلەوە دەكرێت كە بەكارهێنەر دەتوانێت لە ناو مۆبایلەكەیدا دایبگرێت و بەكاری بهێنێت.

لە ئێستادا ئامێرەكە بەتەواوەتی كۆنترۆڵ نەكراوە و بەرپرسانی كۆمپانیاكە دەیانەوێت وا لە ڕۆبۆتی ئوتۆمبیلە كە بكەن هەموو كارەكان بۆخۆی بكات تەنانەت لەکاتی ڕووبەڕوو بوونەوەی هەر كارێكی لەناكاویشدا.   



3 مانگ پێشتر - Sep 18 2018 5:32PM
Print Friendly and PDF
زیاتر