تەندروستی

سوودەکانی گیای مریەمیە



گیای مەرمیە یان مریەمیە، پێشی دوترێت گیای ساژ، ئەم گیایە بۆنێکی زۆر خۆش و تامێکی تاڵی هەیە و زۆر جار ئەم گیایە لەگەڵ چا تێکەڵ دەکرێت و چێژێکی تایبەتی دەدات.

گیای مریەمیە  سوودێکی ئێجگار زۆری هەیە بۆ تەندروستی و زۆر بەناوبانگە، لەو سوودانەش:

1- خانە شێرپەنجەییەکان کپ دەکات و لەکاریان دەخات.
2- کاری هۆرمۆنەکان لە ژناندا هاوسەنگ دەکات بەتایبەت کاتێک دەچنە تەمەنی نائومێدییەوە.
3- منداڵدانی ژن پاک دەکاتەوە و پارێزگاری لێدەکات دژی تووشبوون بە هەوکردن و هێلکەدانەکان چالاک دەکات.
4- پشوو بە ماسولکەکان دەدات و بۆ سک ئێشە بەسوودە.
5- دەتوانیت غەرغەرەی پێ بکەیت بۆ کەم کردنەوەی ئازاری قورگ و هەوکردنی پوک دەوەستێنێتەوە.
6- مریەمیە ترشەڵۆکی ڕۆزمارینیکی تێدایە، ئەوەش چارەسەرێکی باشە بۆ هەوکردنی زۆر و ئازاری ڕۆماتیزمە و گرژبوونی ماسولکەکان کەم دەکاتەوە.
7- ئاستی شەکر لە خوێندا کەم دەکاتەوە.
8- ئاستی کۆلسترۆڵ دادەبەزێنێت.
9- سووڕی خوێن چالاک دەکات.

لەگەڵ ئەم سوودانەشدا شارەزایان هۆشداری دەدەن بە دایکانی شیردەر کە ئەم گیایە نەخۆن چونکە دروستکردنی شیر کەم دەکاتەوە.



3 مانگ پێشتر - Sep 18 2018 6:21PM
Print Friendly and PDF
زیاتر