هەمەڕەنگ

لە بریتانیا جۆرە پڵنگێكی دەگمەن ژمارەیان زیاد دەكات



جۆرێكی پڵنگ كە بە پڵنگی " ئەمیور" ناسراوە لە ئێستادا ژمارەیان لە زیادبووندایە، لەوبارەیەوە بەرپرسانی باخچەی " زێد ئێس ئێڵ''  ڕایانگەیاند كە بەچكەیەكی پڵنگی " ئەمیور" لەماوەی وەرزی زۆربووندا لە دایك بووە و لە ئێستاشدا لەلایەن چاودێرانی ڤێتەرنەری باخچەكەوە پشكنینی تەندروستی بۆ دەكرێت، كە تیایدا پزیشكەكان پشكنین بۆ چاو و گوێ و ددانی بەچكەكە دەكەن و دەرمانی پێویستی پێدەدەن.

لە ئێستادا بەچكەكە تەمەنی 121 ڕۆژەوە و تەندروستییەكی باشی هەیە و بەردەوام لەلایەن چاودێرانی باخچەكەوە پشكنینی بۆ دەكرێت.

 شایەنی باسە پڵنگی " ئەمیور" كە بە پڵنگی "سایبیری"ش ناسراوە لەلایەن ڕێكخراوی یەكیەتی نێودەوڵەتی پاراستنی سروشتەوە وەك چەشنێكی مەترسی لەسەر دەست نیشان كراوە، بەڵام لە ئێستادا ژمارەیان لە زیاد بووندایە و بەپێی خەمڵاندنەكانی ئەم دواییانە بێت نزیكەی 500 پڵنگ لە سروشتدا ماونەتەوە كە ئەمەش 10 ئەوەندەی ئەو ژمارەیەیە كە لە ساڵانی 1940 دا هەبووە.



3 مانگ پێشتر - Sep 18 2018 6:50PM
Print Friendly and PDF
زیاتر