تەندروستی

کاریگەری قاوە لەسەر تووشبووانی شەکرە




قاوە یەکێکە لەو خواردنەوانەی کەسانێکی زۆر ڕۆژانە دەیخۆنەوە و بە ڕێژەیەک هەندێک کەسێک ئالوودە بووە لەسەری، لەگەڵ ئەوەی سوودێکی زۆری هەیە بەڵام زیانیش بە تەندروستی دەگەیەنێت.

پزیشکانی پسپۆر باس لە کاریگەرییەکانی قاوە دەکەن لەسەر تووشبووانی شەکرە و دەڵێن قاوە خوێن خەست دەکاتەوە و ئەمەش دەبێتە هۆی ڕەق بوونی خوێنبەرەکان و تووشبوون بە جەڵتە.

لەگەڵ ئەوەشدا قاوە ماددەی فینۆلی تێدایە و کاریگەری دژە ئۆکسانی هەیە، ئەم ئۆکسانەش وادەکات شەکرەی کەسەکە بەرز بێتەوە خانەی ئەندامەکانی ئەو کەسە وێران بێت، لەم کاتەشدا کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر تۆڕی چاو، موولوولەکانی خوێن، گورچیلەکان و مێشک و چەند ئەندامێکی تر.

چەندێک دەبێت قاوە بخورێتەوە لە ڕۆژێکدا؟

نابێت ڕۆژانە لە ٣ فنجانی بچووک قاوە زیاتر بخورێتەوە، چونکە لەو ڕێژەیە زیاتر دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی کۆلسترۆڵ و چەورییە سیانییەکان، ئەمەش مەترسیدارە بۆ نەخۆشەکانی شەکرە.



3 مانگ پێشتر - Sep 21 2018 10:20AM
Print Friendly and PDF
زیاتر