تەندروستی

بەم هێمایانە بزانە جەستەت پاککردنەوەی دەوێت




جەستەی مرۆڤ لە کاتێکەوە بۆ کاتێکی تر ئاماژە دەدات بە هەبوونی هەندێک کێشەی تەندروستی، هەندێک هێماش ئاماژەن بۆ ئەوەی جەستە پێویستی بە پاکردنەوەیە.

لە نێوان گۆڕینی وەرزەکاندا هەست بە ماندوویی و لەش قورسی دەکەین گەر پشووش هەبێت ئەوا سیستەمی کاری جەستە تێکدەچێت و بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت جەستە پاک بکرێتەوە لە ڕێگای ئاو و لیمۆ و نەعنا و هەندێک شتی ترەوە.

بەم هێمایانەدا دەزانیت جەستەت بەرەو ژەهراوی بوون دەچێت و پێویستی بە پاکردنەوەیە:

1- قەبزی بەردەوام، دڵەکزێ، هەرس نەکردن، سک ئاوسان.
2- کێش زیادبوون.
3- بەردەوام هەست کردن بە فشار و سترێس.
4- زوو زوو ماندوو بوون.
5- نەخۆش کەوتن وەک ئەنفلۆنزا و سەرمابوون.
6- سەرئێشە و ئازاری جومگەکان.
7- گرنگی نەدان.
8- زیاد لە پێویست یان کەم خەوتن.
9- خەمۆکی.
10- تێکچوونی میزاج.



3 مانگ پێشتر - Sep 21 2018 11:57AM
Print Friendly and PDF
زیاتر