هەمەڕەنگ

گەر یەکەم منداڵ بیت لەم شتانەدا باشتریت



یەکەم منداڵی خێزان هەمیشە تایبەت و جیاوازە، سەرکردەیەکە بۆ خوشک و برا بچووکەکانی و زۆربەی بەرپرسیارێتییەکە لەسەر شانی ئەوە.

منداڵی یەکەمی ناو خێزانێک ئەم خاسیەتانەی هەیە بۆیە وای لێدەکات تایبەت و جیاواز بێت:

1- ڕێکخەرتر و ئازا ترن بۆ ئەنجامدانی کاروبارەکانیان و دەتوانن کۆنترۆڵی هەموو دۆخێک بکەن کە ڕووبەڕووی خێزانەکەیان دەبێتەوە .
2- زیاتر هەست بە بەرپرسیارێتی دەکەن و یارمەتی خوشک و براکانیان دەدەن و دایک و باوک دەتوانن پشتی پێ ببەستن.
3- هەمیشە زیرەکترن لە خوشک و برا بچووکترەکانیان، ئەمەش بەپێی توێژینەوە زانستییەکان سەلمێندراوە.
4- زۆر تایبەتن لە دڵی دایک و باوکیاندا و زیاتر گرنگیان پێ دەدرێت چونکە دایکان و باوکان زیاتر هەوڵ دەدەن بیان پارێزن.
5- وەک مۆدێلێک و خاڵێکی گەڕانەوە وان بۆ خوشک و براکانیان چونکە چاو لەوان دەکەن و دوایان دەکەون و هەمیشە پرسیان پێ دەکەن.
6- لەڕووی خوێندنەوە منداڵی یەکەم باشتر دەخوێنێت و پلەی بەرزتر بەدەست دەهێنێت لە خوێندندا.



مانگ پێشتر - Sep 21 2018 12:49PM
Print Friendly and PDF
زیاتر