هەمەڕەنگ

باشترین وێنەکانی ٢٠١٨ بۆ ژینگە ئەمانە بوون





ساڵانە باشترین وێنەی فۆتۆگرافەرەکان بۆ ژینگە هەڵدەبژێردرێت بە شێوەی ڕیزبەندی لەلایەن ڕێکخراوی چارتەرد بۆ بەڕێوەبردنی ئاو و ژینگە، ئەمەش بە مەبەستی زیادکردنی هۆشیاری خەڵک دەربارەی کێشەکانی ژینە.

لەم پێشانگەیەدا وێنەی فۆتۆگرافەرەکانی جیهان بە بەشداری ٨٩ وڵاتی جیاواز نمایش دەکرێت و یەکەمی ئەمساڵیش بۆ فۆتۆگرافەرێکی ئێرانی بوو بەناوی "سەعید محەمەد زادە" و نازناوی فۆتۆگرافەری ژینگەی وەرگرت، فۆتۆکەشی لەسەر دەریاچەی ورمێ لە ئێران گیرابوو.

براوەی خەڵاتی فۆتۆی گۆڕانی کەش و هەواش فۆتۆگرافەرێکی هیندی بوو بەناوی "چینمۆی بیسواس" کە وێنەی منداڵێکی گرتووە کە دانیشتووە و تینوویەتی، لە بەرامبەر ئەویشدا فۆتۆگرافەرێکی بەنگەلادیشیش نازناوی فۆتۆگرافەری ژینگەی ساڵی وەرگرت بەناوی "فەردین ئۆین" بۆ فۆتۆی کۆمەڵێک منداڵ کە یاری دەکەن بە دڵخۆشی لە شارێکی لافاویدا.



مانگ پێشتر - Sep 22 2018 10:55AM
Print Friendly and PDF
زیاتر