هەمەڕەنگ

كارتۆنی جیاواز بۆ گواستنەوەی میوە و سەوزەكان بەرهەم دێت



لە پێشووتردا فرۆشیارەكان لەكاتی گواستنەوەی میوە و سەوزەكان تووشی ئاستەنگی زۆر بوون و نەیانتوانیوە كەلوپەلەكانیان بە باشی و پارێزراوی بگەیەننە ناوەندی شارەكان، بۆیە لە ئێستادا لە ناوچەی "هەمپتی دوو" لە ئوسترالیا لەلایەن داهێنەرێكەوە بەناوی "دەیڤد هۆسیسن سمس " كارتۆنێكی پتەو بەرهەم دەهێنرێت.

ئەم کارتۆنە بۆ گواستنەوەی میوە و سەوزەكان بۆ دووری 5 هەزار كیلۆمەتر سوودی لێوەردەگیرێت بەبێ ئەوەی زیان بە كەلوپەلەكان بگەیەنێت و تێك بچن.

لەبارەی داهێنانەكەشەوە "سمس" ئاماژەی بەوەدا كە ئەو لە ڕابردوو تووشی ناڕەحەتی بووە لە كاتی گواستنەوەی میوە و سەوزەكانی بۆ ناوچە دوورەكان چونكە كارتۆنەكان ماددەكاینان باش و پتەو نەبووە، بۆیە لە ئێستادا كارتۆنێكی پتەو لە كارگەكەیدا بەرهەم دەهێنێت، بەشێوەیەك پارچە پلاستیكی تەنك دەكاتە نێوان دوو پارچە كاغەزی كارتۆنەوە، ئەمەش وا لە كارتۆنەكە دەكات بەهێز بێت و بەرگەی ڕێگا دوورەكان بگرێت بەبێ ئەوەی میوە و سەوزەكان تێكبچن.

لە ئێستاشدا ساڵانە ئەو كارتۆنە بەكاردەهێنرێت بۆ گواستنەوەی نزیكەی 5 ملیۆن كارتۆن مانگۆ بۆ باكوری وڵاتەكە، لەم دواییانەشدا كارەكای "سمس" لە دیداری خۆراكی ئایندەی داروین ناسێنرا.



3 مانگ پێشتر - Sep 22 2018 1:41PM
Print Friendly and PDF
زیاتر