تەندروستی

ئەندامەکانی جەستەت بەم شێوەیە پاک بکەرەوە




هەموو کەس لە قۆناغێکی ژیانیدا هەست بە ماندوویی و هەندێک بارودۆخی خراپی تەندروستیی دەکات، ئەمەش هێمایە بۆ ئەوەی ئەندامەکانی جەستە ماندوون و پێویستیان بە پاک کردنەوە هەیە، هۆکاری ئەم ژەهراوی بوونەی جەستەش زۆرە، وەک پیسی ژینگە و هەوا، خۆراکی ناتەندروست، تووشبوون بە مشخۆرەکان، چونە ناوەوەی هەندێک کانزا و ماددەی کیمیاوی بۆ ناو جەستە.

ڕێگای ئاسان زۆرە بۆ پاکردنەوەی جەستە لە ژەهرەکان ئەویش لەڕێگای ئامادەکردنی گیراوەی سەوزەکان، وەک ئەم گیراوەیە:

شەربەتی سەوزەکان
یەکێکە لە ڕێگا هەرە باوەکانی پاکردنەوەی جەستە، بەهۆی هەبوونی ماددەی کلۆرۆفیل تیایاندا کە یارمەتی جەستە دەدات پاک بێتەوە.

بەم ڕێگایە ئامادە دەکرێت:

یەک کوپ سلق
یەک سێوی سەوز
یەک مۆز
یەک کوپ و نیو مەعدەنووس و کەرەوز

پێکهاتەکان تێکەڵ بکەو دوو کوپ و نیو ئاوی تێبکە پاشان بیدە لە عەسارە، ڕۆژانە یەک کوپ لەم شەربەتە بخۆرەوە و زۆر یارمەتی پاکردنەوەی جەستەت دەدات و ووزەت بۆ دەگەڕێنێتەوە.



مانگ پێشتر - Sep 23 2018 4:54PM
Print Friendly and PDF
زیاتر