هەمەڕەنگ

لەم وڵاتە وشکە ساڵی زیانێکی زۆری گەیاند


بریتانیا ئەمساڵ وشكترین ساڵی لە مێژووی وڵاتەكەیدا تۆماركرد، بەپێی وتەی توێژەران بریتانیا ڕێكۆردێكی نوێی گەرمی لە ئەمساڵدا تۆماركردووە كە بەدرێژایی نزیكری 50 ساڵی ڕابردوو شتی وای بە خۆیەوە نەبینیوە.

ئەم وشکە ساڵییە بۆتە هۆی زیانێكی زۆر بۆ بەروبوومە كشتوكاڵیەكان و بەشێكی زۆر لە باخچە و پاركەكانی وڵاتەكە وشك بوون و لە بێ ئاویدا گەشەناكەن و سووتاون، لە هەمانكاتدا دانەوێڵە و میوە و سەوزەكانیش زیانیان پێگەیشتووە و جوتیاران زەرەرمەندبوون.

لەو بارەیەوە یەكێك لە توێژەرەکان باس لەوە دەکات لەمێژە گەرمی و شكی وەك هاوینی ئەمساڵی نەبینیووە و ئەمساڵ خراپترین ساڵە تەنانەت ڕیكۆردی ساڵی 1976ی شكاندووە.

شایەنی باسە ساڵی 1976 بریتانیا یەكێك بووە لە گەرمترین ناوچەكانی جیهان و پلەی گەرمیەكەی 32 پلەی سیلیزی بووە ئەمە لە كاتێكدا لەبەشێك لە ناوچەكانی پلەی گەرمی 35.9 پلەی سیلیزی بووە، كە بریتانیا هەرگیز ئەو گەرمییەی بەخۆیەوە نەبینیووە، بەڵام لە ئەمساڵدا لە زۆرێك لە ناوچەكانی وڵاتەكەدا پلەی گەرمی لە سەرو 33 پلەی سیلیزییەوە بووە.   



3 مانگ پێشتر - Sep 23 2018 5:27PM
Print Friendly and PDF
زیاتر