تەندروستی

شەش سوودی خەوێکی باش


خەڵکێکی زۆر ئەوە دەزانن خەوتنێکی باش سوودی زۆرە بۆ تەندروستییان، بەڵام کەمێکیان هۆکاری ئەو سوود و گرنگییە دەزانن.

ئەو کەسانەی کاتژمێرێکی زۆر لە کار دەمێننەوە و هەمیشە سەرقاڵن بە جێبەجێکردنی کارەکانیان و ڕێکخستنی پێداویستییەکانی ژیانیان کەمتر دەخەون یاخود ناتوانن سیستەمێکی خەوی تەندروستییان هەبێت.

گەر کەسێک کاتژمێری پێویست بنووێت وکاتەکانی خەوتنی ڕێکبخات ئەوا لەڕووی تەندروستییەوە سوودێکی زۆری پێدەگات، لەو سوودانەش:

1- دەتوانێت کۆنترۆڵی کێشی خۆی بکات و قەڵەو نەبێت، چونکە کەم خەوی دەبێتە هۆی قەڵەو بوون.
2- بەرهەمهێنان زیاددەکات و کەسەکە چالاکتر دەبێت لە ڕۆژی دووایدا.
3- دوور دەکەوێتەوە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتە چونکە ئەو کەسانەی لە شەش کاتژمێر کەمتر دەخەون ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاترە.
4- لە خەمۆکی و نەخۆشییەکانی مێشک بەدوور دەبێت چونکە ئەم نەخۆشییانە پەیوەندییەکی زۆریان هەیە بە کەم خەوییەوە.
5- سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەبێت، بەپێی توێژینەوەکان ئەو کەسانەی خەویان باش نیە زیاتر تووشی ئەنفلۆنزا و پەتا دەبن.
6- پەیوەندییە تایبەتییەکان باشتر دەبێت و کەسەکە دەبێتە کەسێکی ئەرێنی لەکاتی مامەڵەکردندا، ئەو کەسانەی کەم خەون زوو زوو تووڕە دەبن و ناتوانن مامەڵەیەکی هاوسەنگیان هەبێت.



3 مانگ پێشتر - Sep 23 2018 6:38PM
Print Friendly and PDF
زیاتر