تەکنەلۆژیا

یەکەمین ڕۆبۆت لەسەر هەسارۆچکەیەک دەنیشێتەوە




لە دواهەمین بەرەوپێشچوونەکانی زانست و تەکنەلۆجیا بۆ دۆزینەوەی نهێنییەکانی گەردوون و هەسارەکان، دوو ڕۆبۆتی بچووک بەناوی "MINERVA-II1" بوون بەیەکەم ڕۆبۆت کە لەسەر هەسارۆچکەیەک لە گەردووندا نیشتنەوە.

ئەم ڕۆبۆتانە ژاپۆنی بوون و لە ژاپۆنەوە دەرچوون بەرەو ئاسمان، مەبەست لەم گەشتەش دۆزینەوەی ئەگەری ژیانە لەسەر ئەو هەسارۆچکەیە لە ڕێگای ئەو داتا و وێنە و زانیارییانەی ڕۆبۆتەکان بەردەوام دەیانگواستەوە.

ئەو توێژەرانەی لەسەر ئەم پرۆژەیە کاریان دەکرد باوەڕیان وایە ئەم هەسارۆچکەیە کە ناوی "ڕیوگو"ە دەوڵەمەندە بە ئاو و ماددە ئۆرگانییەکانی تێدایە و بەنیازیشن بۆ مانگی تشرینی یەکەم ڕۆبۆتێکی تریش بنێرن.



3 مانگ پێشتر - Sep 23 2018 8:25PM
Print Friendly and PDF
زیاتر