هەمەڕەنگ

لە لاس ڤێگاس فیستیڤاڵی " ژیان جوانە" سازکرا



لە ناوچەی لاس ڤێگاسی ئەمریكا فیستیڤاڵی " ژیان جوانە" سازكرا و بە سەدان كەس بەشداریان تێداكرد، ئەم فیستیڤاڵە بووە هۆی كۆكردنەوەی خولیایانی هونەر و میوزیك، فیستیڤاڵەكە پێكهاتبوو لە كۆمەڵێك چالاكی ناوازە و سەرنج ڕاكێش وەك گۆرانی و میوزیكی ڕاستەوخۆ و سەماو نمایشكردنی كاری هونەری و كۆمەڵێك نمایشی تریش.

شایەنی باسە ئەمە بۆ شەشەمین ساڵە ئەم چالاكیە سازدەكرێت و ماوەی 3 ڕۆژ دەخایەنێت و ئامانجیش لە سازدانی فیستیڤاڵەكە هاندانی خەڵكە بۆئەوەی یەكگرتوو و گەشبین و داهێنەر بن و ژیانیان لەلا جوان بێت.

جێی ئاماژەیە هەموو كەسێك نەیدەتوانی لە فیستیڤاڵەكەدا بەشداربێت بەڵكو تەنها ئەو كەسانەی كە پێشتر بلیتیان بڕیبوو ئامادەی فیستیڤاڵەكە بوون، وابڕیاریشە لە ئەمڕۆدا كۆتایی بە كاروچالاكیەكانی شەشەمین خولی فیستیڤاڵەكە بهێنرێت. 



مانگ پێشتر - Sep 24 2018 4:50PM
Print Friendly and PDF
زیاتر