تەندروستی

چای گوڵە بەیبوون بۆ ئەم نەخۆشیانە بەکاربهێنە




ئاشکرایە کە چای گوڵە بەیبوون سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و لەدێر زەمانەوە بەکاردێت بۆ چارەسەری نەخۆشی و کێشە تەندروستییەکان، گەورە و منداڵ دەتوانن بەکاریبهێنن چونکە زیان بە گەدە ناگەیەنێت.

لێرەدا باس لە سوودەکانی ئەم چایە دەکەین:

1- یارمەتی باش خەوتن دەدات.
2- مێشک هێور دەکاتەوە.
3- گازی ناو گەدە ناهێڵێت.
4- یارمەتی هەرس کردن دەدات.
5- چارەسەری ئارەق کردنەوە دەکات و گەر ڕۆژانە ٣-٤ کوپی لێبخورێتەوە ئەوا ئارەق کردنەوە و دڵەڕاوکێ کەم دەکاتەوە.
6- سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات.
7- ئازاری منداڵدان کەم دەکاتەوە لەکاتی سووڕی مانگانەدا.
8- پشوو بە ماسولکەکان دەدات.
9- بۆ منداڵی شیرەخۆرە بەسوودە گەر بە ڕوونی بیدرێتێ و چارەسەری سکچوون و تا دەکات.
10- چارەسەری کێشەکانی پێست دەکات وەک ئەکزیما و هەوکردنی پێست بەتایبەت بۆ پێستە هەستیارەکان.



مانگ پێشتر - Sep 24 2018 6:39PM
Print Friendly and PDF
زیاتر