تەندروستی

نۆ هێمای کەمی کالیسیۆم لە جەستەدا




کالیسیۆم یەکێکە لەو کانزا گرنگ و بنەڕەتیانەی ناو جەستە کە کۆمەڵێك کاری گرنگی هەیە وەک دروستکردنی خانەی نوێ لە خوێن و دەمار و ئێسکەکاندا.

کالیسیۆم یەکێکە لە کانزا هەرە سەرەکییەکان لە جەستەدا بۆیە گەر کەم بێتەوە کێشەی تەندروستی دروست دەکات، ئەمەش کاریگەری خراپ دەکاتە سەر ئێسک و ددان و ماسولکە و هۆرمۆن و دەمارەکان و تەنانەت دەبێتە هۆی ڕەق بوونی خوێن.

گەر کەسێک ڕۆژانە بڕی پێویست کالیسیۆم وەرنەگرێت کە نزیکی ١٠٠٠ بۆ ١٣٠٠ میلیگرامە ئەوا ئەم کانزایە لە جەستەیدا کەم دەبێتەوە و چەند هێمایەکیش ئاماژەن بۆ ئەم دۆخە.

نیشانەکانی کەمی کالیسیۆم لە جەستەدا:

1- چڕی ئێسک کەم دەبێتەوە.
2- ماسولکەکان گرژ دەبن.
3- بە ئاسانی پێست مۆر دەبێتەوە گەر بەر شتێک بکەوێت.
4- ئازارێکی زۆر لەکاتی سووڕی مانگانەدا.
5- خراپ بوونی یادەوەری.
6- ئازاری ددان.
7- لاوازی و شکانی نینۆکەکان.
8- سڕبوون.
9- هەست کردن بە ماندووییەکی زۆر.



3 مانگ پێشتر - Sep 25 2018 5:22PM
Print Friendly and PDF
زیاتر