هەمەڕەنگ

هەشت هێما کە تۆ کەسێکی سەرنجڕاکێشیت




هەندێک جار بە کەسێک دەوترێت زۆر جوان و سەرنجڕاکێشە و هەندێک جاریش زۆر جوان خۆت گۆڕیوە بەڵام هیچ کەسێک پێت ناڵێت کە تۆ سەرنجڕاکێشیت.

لێرەدا باس لە هەشت هێما دەکەین لە هەر کەسێکدا هەبێت مانای وایە کەسێکی سەرنجڕاکێشە، لەوانەش:

1- خەڵک زۆر بە کەمی پێت دەڵێن کە جوانیت کاتێک لە شوێنێک دەتبینن و تۆش باش خۆت گۆڕیبێت.
2- هەندێک جار کە پێت دەڵێن جوانیت، بۆ تۆ گرنگ نیە بەو شێوەیە پێت بووترێت.
3- خەڵکانی نەناسراو هەمیشە هەوڵدەدەن بە چاو پەیوەندیت لەگەڵ ببەستن.
4- خەڵک برۆیان بەرز دەکەنەوە کاتێک سەیرت دەکەن.
5- کەسی بەرامبەر بەبێ مەبەست لێوەکانی بەرز دەکاتەوە، ئەمەش مانای وایە تۆی زۆر بەلاوە سەرنجڕاکێشە.
6- خەڵک هەوڵنادەن دوور بن لێتەوە، بەڵام ووردە ووردە نزیک دەبنەوە.
7- خەڵک سەریان دەسوڕمێت گەر ببینن تۆ کێشەت هەبێت یان ئاسوودە نەبیت.
8- خەڵک زۆربەی کات یان زۆر بەڕێزن لەگەڵتدا یان زۆر تووڕەن لە مامەڵەکردندا.



3 مانگ پێشتر - Sep 25 2018 6:27PM
Print Friendly and PDF
زیاتر