تەندروستی

لەبەر ئەم هۆکارانە نانی نیوەڕوان مەپەڕێنە



نانی نیوەڕوان لە زۆرینەی وڵاتانی جیهاندا ژەمێکی سەرەکییە و گرنگی خۆی هەیە و زۆرجار خواردنی ئەم ژەمە قورستر و چەورترە لە ژەمەکانی دیکە، بەڵام ئەو کەسانەی کاردەکەن، یاخود خوێندکاران زۆر جار بەهۆی سەرقاڵییان ژەمی نیوەڕوان دەپەڕێنن.

ئەوانەی ژەمی نیوەڕوان دەپەڕێنن گەر بەهۆی کارەکانیانەوە بێت یان بە مەبەستی دابەزاندنی کێشیان بێت زیانێکی زۆر بە تەندروستییان دەگات، چونکە ئەم ژەمە کۆمەڵێک گرنگی تایبەتی خۆی هەیە، لەوانەش:

1- چەند کاتژمێرێک دوای نانی بەیانی جەستە دووبارە پێویستی بە ووزە هەیە، نانی نیوەڕۆ شەکرەی خوێن بەرزدەکاتەوە و تەرکیز دەگەڕێنێتەوە بۆ کەسەکە لە دوای نیوەڕۆدا.
2- ئەو کەسانەی نانی نیوەڕۆ ناخۆن کێشیان زیاتر زیاددەکات چونکە لە نانی ئێوارەدا خواردنێکی زیاتر دەخۆن.
3- بە نەخواردنی نانی نیوەڕۆ و مانەوە بە برسێتی مێتابۆلیزمی جەستە دادەبەزێت.
4- بۆ منداڵان نانی نیوەڕۆ زۆر گرنگە چونکە ڤیتامین و ماددە خۆراکییەکانی ئەو ڕۆژەیان لەو ژەمەدا وەردەگرن و گەر ئەو ژەمە بپەڕێنن زیان بە گەشەیان دەگەیەنێت.



3 هەفتە پێشتر - Sep 28 2018 10:47AM
Print Friendly and PDF
زیاتر