تەندروستی

نیشانەکانی تووشبوون بە سەکتەی مێشک




سەکتەی مێشک بۆتە یەکێک لەو حاڵەتە باوانەی بە جیهاندا بڵاوبۆتەوە و ساڵانە زیاتر لە ١٠٠،٠٠٠ ژنی خوار تەمەن ٦٥ ساڵ تووشی ئەم دۆخە دەبن، بەڵام گەر کەسێک پێش ئەوەی تووشی ئەم دۆخە بێت چۆن بتوانێت نیشانەکانی بزانێت؟

بەپێی وتەی پسپۆران پێش تووشبوون بە سەکتەی مێشک کۆمەڵێک نیشانە لە کەسەکەدا دەردەکەوێت کە ئاماژەن بۆ تووشبوون بەم حاڵەتە، لەوانەش:

1- هەست کردن بە لاوازی یان سڕبوون لە تەنیا لە بەشێکی جەستەدا.
2- لایەکی ڕووخسار دادەکەوێت.
3- بە گرانی دەتوانێت بخوێنێتەوە یان لە قسە تێبگات.
4- تێکەڵبوون یاخود دووبارە کردنەوەی پیتێک چەند جارێک لە قسەکاندا دروست دەبێت.
5- سەرئێشەیەکی زۆر دروست دەبێت.
6- یەکێک لە لایەکان بە باشی نابینێت.
7- تووشی گرانی دەبێت لەکاتی ڕۆشتندا.



3 هەفتە پێشتر - Sep 28 2018 12:07PM
Print Friendly and PDF
زیاتر