تەندروستی

چارەسەری سەرئێشە و شەقیقە بەم گیایانە




خەڵکانێکی زۆر بەدەست سەرئێشە و شەقیقەوە دەناڵێنن، بۆ ڕزگاربوون لەم کێشەیە باشترە دوور بکەویتەوە لە بەکارهێنانی دەرمان و بە ڕێگای سروشتی هەوڵی چارەسەرکردن بدەیت.

ئەم گیایانە زۆر بەسوودن بۆ کەم کردنەوە و نەهێشتنی سەرئێشە و ئازاری شەقیقە:

1- کەوچکێکی گەورە زەنجەبیل ئەگەر فرێش و لە ڕەندە دراو بوو، کەوچکێکی بچوک ئەگەر وشک بوو.
2- کەوچکێکی بچوک ڕۆزماری.
3- کەوچکێکی بچوک لاڤێندەر.
4- کەوچکێکی بچووک یانسوون (بەهاراتی ئەستێرە).

ئەم گیایانە تێکەڵ بکە لە تەرمۆزەیەکدا کە گەرمی بپارێزێت، پاشان ئاوێکی گەرمی تێبکە بەڵام نەگەیشتبێتە پلەی کوڵان، دەمەکەی دابخە و دوای نیو کاتژمێر پیاڵەیەکی لێبخۆرەوە.
هەر سێ کاتژمێر جارێک پیاڵەیەک لەم گیراوەیە بخۆرەوە و یارمەتی کەم کردنەوەی ئازارەکە دەدات.



3 مانگ پێشتر - Sep 28 2018 12:56PM
Print Friendly and PDF
زیاتر