تەکنەلۆژیا

ئەم ڕۆبۆتە ماڵەکەت بۆ پاکدەکاتەوە و ڕێکدەخات




توێژەرەکانی تاقیگەی زانستی کۆمپیوتەر و دەستکرد ڕۆبۆتێکیان دروستکردووە کە زیاتر لە شتە ناڕێکەکان تێدەگات، دروستکەرانی ئەم ڕۆبۆتەش دەڵێن دەمانەوێت ڕۆبۆتەکان خۆیان لە شتەکانی چواردەوریان تێبگەن.

ڕۆبۆتەکان دەتوانن کارێکی زۆر باش بکەن لە ماڵەکاندا وەک کۆکردنەوە و ڕێکخستنی کەلوپەلەکان بەڵام ناتوانن شتی نوێ فێربن.

ئەم ڕۆبۆتە کە تایبەت دروست کراوە بۆ کۆکردنەوەی ناوماڵ دەتوانێت کەلوپەلەکان هەڵبگرێتەوە و بیخاتە ناو پاکەت یان ئەو سەبەتەیەی بۆی دادەنرێت، بۆ تاقیکردنەوەی توانای ڕۆبۆتەکەش چەند کەلوپەلێکی وەک کوپ و تۆپ و کالەی درایە کۆیبکاتەوە.

ڕۆبۆتەکە لە مانگی تشرینی یەکەم لە کۆنفرانسی فێربوونی ڕۆبۆت لە سویسرا دەخرێتەڕوو.




3 مانگ پێشتر - Sep 28 2018 2:10PM
Print Friendly and PDF
زیاتر